Posts

Showing posts from September, 2019

کەشتیى ئاسمانى ڤۆیەجەر ٢ (Voyager 2) سنوورى کۆمەڵەى خۆرى تێپەڕاندوە.

Image
کەشتیى ئاسمانى ڤۆیەجەر ٢ (Voyager 2) سنوورى کۆمەڵەى خۆرى تێپەڕاندوە. ناسا ئەوەى پشتڕاست کردۆتەوە کە کەشتیى ئاسمانیى ڤۆیەجەر٢ هاوشێوەى ڤۆیەجەر١ بوو بە دووەمین کەشتى کە ببن بە نێوئەستێرەیى و بتوانن سنوورى کۆمەڵەى خۆر تێبپەڕێنن - ئەو شوێنەى دەرهاویشتەو هێزى موگناتیسى خۆر چیتر کارى تێناکەن. کەشتیى ئاسمانیى ڤۆیەجەر١ کەمێک لەو خێراتر بوو و لە مانگى ٨ / ٢٠١٢ سنوورى کۆمەڵەى خۆرى تێپەڕاند. دووریى ڤۆیەجەر٢ لە زەویەوە نزیکەى ١٨ بلیۆن کیلۆمەترەو تا ئێستاش زانیارى ئەنێرێتەوە بۆ زەوى و لەلایەن تەلەسکۆپە ڕادیۆییەکانەوە لە ئوستڕالیا هەستى پێئەکرێت. زاناکان بە وردى لێکۆڵینەوەیان لەو کەشتیە کردوە بۆ ئاگادار بوون لە جێهێشتنى ناوچەى Heliosphere کە بریتیە لە پشتێنەیەک کە بەهۆى کاریگەریى خۆرەوە دروستبوەو لەو شوێنە بەدواوە بە ناوچەى نێوئەستێرەیى دائەنرێت. زانیاریەکانى ڤۆیەجەر٢ ئەوە ئەخەنە ڕوو کە زیادبوونێک لە بەرکەوتنى تیشکە گەردوونیەکان بە هەستەوەرەکانى کەشتیەکەدا هەیە، ئەم تەنۆلکانە بە خێراییەکى زۆر ئەڕۆن و ئەوانەن کە بنچینەیان دەرەوەى سیستەمى خۆرى ئێمەیە. بەر لە ئەو ڤۆیەجەر١ هەمان حاڵ

گۆڕینی دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ سووتەمەنی و پلاستیک و بەرهەمی تری بەنرخ.

Image
گۆڕینی دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ سووتەمەنی و پلاستیک و بەرهەمی تری بەنرخ. لێکۆڵەرەوانى زانکۆى ستانفۆڕدو تاقیگەى تاودەرى نیشتیمانى (SLAC) کار ئەکەن لەسەر دۆزینەوەى ڕێگایەک بۆ گۆڕینى دوانۆکسیدى کاربۆن (CO2) بۆ سووتەمەنى و ماددەى خاوى کیمیایى، واتە گۆڕینى یەکێک لە گازە کەشوهەوا گەرمکەرەکان بۆ بەرهەمى بەسوود. ئەم پڕۆسەیە پێى ئەوترێت گۆڕین لە ڕێگەى کیمیاى کارەباییەوە. کاتێک لە ڕێگەى وزەى نوێکارەوە بەرهەم بهێنرێت، ئەتوانرێت ڕێژەى دوانۆکسیدى کاربۆن لە هەوادا کەمبکرێتەوەو وزەى ئەم سەرچاوانە هەڵبگیرێت بۆ کاتى بەکارهێنانى. توێژەرانى سەنتەرى زانستیى SUNCAT لە هەوڵى دۆزینەوەى ڕێگایەکن بۆ بەهێزکردن و پێشخستى ئەم هەنگاوانە، وە لێکۆڵینەوە ئەکەن لەسەر چۆنیەتى پەرەپێدانى ئەم کارە لە ئاستێکى پیشەسازیدا. ثۆماس جارامیللۆ (Thomas Jaramillo) بەڕێوەبەرى سەنتەرى زانستیى SUNCAT ئەڵێت: "یەکێک لە ڕێگاکان بۆ کەمکردنەوەى دوانۆکسیدى کاربۆن لە هەوادا، کە ئێستا بەرزترین پلەى لە ماوەى ٨٠٠,٠٠٠ ساڵى ڕابردوودا تۆمار کردوە، بریتیە لەوەى گازەکە لە دووکەڵێشى کارگەکانەوە بە بەکارهێنانى وزەى نوێکار

بەهۆى گۆڕانکاریى کەشوهەوا هەندێک لەو دیمەنانەى ئێمە لەگەڵیان ڕاهاتووین خەریکە لەناو دەچن.

Image
بەهۆى گۆڕانکاریى کەشوهەوا هەندێک لەو دیمەنانەى ئێمە لەگەڵیان ڕاهاتووین خەریکە لەناو دەچن. ئەگنس ئەندرسن (Agnes Anderson) خوێندکارى دکتۆرا لە بەشى زانستى سروشتى و تەندروستى لە زانکۆى تالین لەم دواییانەدا نامەى دکتۆراکەى تاوتوێ کرد کە تێیدا ئەوە ڕوونئەکاتەوە کە چۆن گۆڕانى کەشوهەواو کاریگەریەکانى مرۆڤ بوونەتە هۆى گۆڕانکارى لە دیمەنى کەنار دەریاکان. بەپێى دەرەنجامى لێکۆڵینەوەکە ئەم شوێنانە بەهۆى ئەم کاریگەریانەوە بەردەوام خاسیەت و جۆراوجۆریى خۆیان لەدەست ئەدەن. یەکێک لە ناوچە کەناریە سەرنجڕاکێش و ناسک و گۆڕاوەکان کە بە کەنارى بەرزو خۆڵاوى جیائەکرێتەوە زیاتر لە ٢٠٠کم چوارگۆشەیەو ئەکەوێتە وڵاتى ئیستۆنیا. دروستبوونى ئەم دیمەنانە لەڕێگەى کەشوهەواو ماددە نیشتوەکان و گژوگیاوەیە کە کاریگەریى لەسەر جووڵەى لم و پێکهاتەى خۆڵینى ناوچە بەرزەکانەوە هەیە.  خاوەنی نامەی دکتۆراکە لە لێکۆڵێنەوەکەیدا جەختی لەسەر سێ ناوچەی ڕۆژئاوای ئیستۆنیا کردۆتەوە: نیمچەدوورگەی تاکونا (Tahkuna)، کەنداوی کەیبوو(Keibu)، وە دوورگەی ڕوهنو (Ruhnu Island). بەپێى وتەکانى ئەگنس ئەندرسنى خاوەنى نامەى دکتۆراکە

دۆزینەوەیەکى نوێى هەڵکەندنى پەیکەرێکى بەبەردبوو مێژووى پەرەسەندنى مرۆڤ ئەگێڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ.

Image
دۆزینەوەیەکى نوێى هەڵکەندنى پەیکەرێکى بەبەردبوو مێژووى پەرەسەندنى مرۆڤ ئەگێڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ. پێکهاتەى ڕوداپێثیکەس (ئێسکە پەیکەرێکى بەبەردبووى تازەیە) نزیکە لە مەمکدارەکان و هاوشێوەى مەیمونەکانى ئێستا بەسەر لقى دارەکاندا هاتوچۆى کردوە - جەستەى بە ڕێکى ڕاگرتوەو بە دەستەکانى بەسەر دارەکاندا سەرکەوتوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە مەیمونەکانى ئێستا جیاواز بوە بەوەى کە بەشى خوارەوەى پشتى ئەوەندە نەرم (جووڵاو) بوە کە ماناى ئەوەیە کاتێک هاتۆتە سەر زەوى تواناى ئەوەى هەبوە هاوشێوەى مرۆڤەکانى ئێستا بە ڕێکى بوەستێت. شوێنێکى نزیک ناوچەیەکى کانەکان لە ئەوروپاى ناوەڕاست کە بەناوبانگە بە ئاوە شین و پیرۆزەییەکەیەوە، شوێنى ئەم دۆزینەوەیە. بۆ ماوەى ١٠ ملیۆن ساڵ ئەم پەیکەرە بەبەردبوە لە ناوچەى ڕودابانیا لە وڵاتى هەنگاریا بوە بۆ ئەوەى چیڕۆکێک بۆ شێوازى پەرەسەندن (توخمەگەشە)ى مرۆڤ زیاد بکات. ئەوەى لە ناوچەى ڕودابانیا دۆزرایەوە بریتى بوو لە ئێسکى حەوز کە لە هەموو ئێسکە بەبەردبوەکانى تر زانیارى زیاتر ئەبەخشێت، بەڵام بە دەگمەن بۆ ماوەیەکى زۆر ئەمێنێتەوە. تیمێکى نێودەوڵەتى بە سەرپەرشتى کاڕۆڵ وارد (Carol

بۆچى نیشتنەوە لەسەر ڕووى مانگ کارێکى هێندە سەختە؟

Image
بۆچى نیشتنەوە لەسەر ڕووى مانگ کارێکى هێندە سەختە؟ وا چاوەڕوان ئەکرا هیندستان ببێتە چوارەم وڵات کە بە سەرکەوتوویى کەشتیى ئاسمانیى لەسەر ڕووى مانگ بنیشێتەوە، وە ئەمەش لە ناوچەیەکى سەر مانگ کە هیچ وڵاتێک پێشتر پێى نەگەیشتوە. هەرچەندە تا ئێستاش ئاژانسى ئاسمانى هەوڵ ئەدات پەیوەندى بە کەشتیى ئاسمانیى ڤیکڕام (Vikram)ەوە بکاتەوە - کە لە خولگەى مانگدا بینراوە - دەرەنجامى ئەمە هاوشێوەى حاڵەتى کارەساتبارى سەرەتاى ئەم ساڵ بوو کاتێک کەشتیى ئیسڕائیلى بێرشیت (Bersheet) لەکاتى نیشتنەوەیدا تێکشکا. سەرەڕاى ئەوەى لە ماوەى کارەکانى ئەپۆڵۆدا نزیکەى نیو سەدە لەمەوبەر مرۆڤ چەند جارێک لەسەر ڕووى مانگ نیشتەوە، تا ئێستاش ئەم کارە وەکو کارێکى سەخت ماوەتەوە. لیزا گرۆسمان (Lisa Grossman) لە تویتێکدا نووسیویەتى: "لە کۆى ٣٠ هەوڵى نیشتنەوەى ئاسایى کە لەلایەن ئاژانسەکانى بۆشایى ئاسمان و کۆمپانیاکانەوە ئەنجامدراوە، زیاتر لە سێیەکى هەوڵەکان بە شکست کۆتاییان هاتوە." بەڵام هۆکارى ڕاستەقینەى سەختیى چوونە سەر مانگ چیە؟ ئەندازیارى فەزایى ناسا بە ناوى (Alicia Dwyer) بە ماڵپەڕى (Live Science)ى وت: &quo

بەپێى لێکدانەوەیەکى ژیربێژیى نوێ لەوە ئەچێت ماددەى ڕەش بەر لە تەقینەوە گەورەکە بەرهەم هاتبێت

Image
بەپێى لێکدانەوەیەکى ژیربێژیى نوێ لەوە ئەچێت ماددەى ڕەش بەر لە تەقینەوە گەورەکە ( Big Bang) بەرهەم هاتبێت لە ماوەى هەڵئاوسانى گەروونیدا، ئەو کاتەى فەزا لەناکاو بەرفراوان بوە. لێکۆڵەرەوان پێیانوایە ماددەی ڕەش ۸۰٪ی کۆی بارستایی گەردوون پێکدێنێت، بەڵام بنچینەو پێکهاتەى ئەم ماددەیە وەکو ئاڵۆزترین نهێنیى فیزیاى سەردەم ئەمێنێتەوە. لێکۆڵینەوەیەکى تازەى زانکۆى جۆنس هۆپکینس ( Johns Hopkins ) ئەوە ئەخاتە ڕوو کە لەوانەیە ماددەى ڕەش بەر لە تەقینەوە گەورەکە هەبووبێت. لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤارى  ( Physical Review Letters ) بڵاو کراوەتەوەو بیرۆکەیەکى نوێ دەربارەى چۆنیەتى دروستبوونى ماددەى ڕەش و چۆنیەتى ناسینەوەى لە کاتى بەدواداچوونە گەردوونیەکان دەخاتە ڕوو. تۆمى تێنکانەن ( Tommi Tenkanen ) خاوەنى بڕوانامەى دکتۆرا لە کۆلیجى JHUى فیزیاو خاوەنى ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەڵێت: "لێکۆڵینەوەکە پەیوەندیەکى نوێ لە نێوان فیزیاى تەنۆلکەکان و گەردوونناسیدا ئەخاتە ڕوو. ئەگەر ماددەى ڕەش لە تەنۆلکەى نوێ دروستبووبێت بەر لە تەقینەوە گەورەکە ئەوا کاریگەرى هەبوە لەسەر دابەشبوونى گەلەئەستێرەکان لە ئاسماندا بەو ش