لێکۆڵەرەوانى زانکۆى ستانفۆڕدو تاقیگەى تاودەرى نیشتیمانى (SLAC) کار ئەکەن لەسەر دۆزینەوەى ڕێگایەک بۆ گۆڕینى دوانۆکسیدى کاربۆن (CO2) بۆ سووتەمەنى و ماددەى خاوى کیمیایى، واتە گۆڕینى یەکێک لە گازە کەشوهەوا گەرمکەرەکان بۆ بەرهەمى بەسوود. ئەم پڕۆسەیە پێى ئەوترێت گۆڕین لە ڕێگەى کیمیاى کارەباییەوە. کاتێک لە ڕێگەى وزەى نوێکارەوە بەرهەم بهێنرێت، ئەتوانرێت ڕێژەى دوانۆکسیدى کاربۆن لە هەوادا کەمبکرێتەوەو وزەى ئەم سەرچاوانە هەڵبگیرێت بۆ کاتى بەکارهێنانى.
توێژەرانى سەنتەرى زانستیى SUNCAT لە هەوڵى دۆزینەوەى ڕێگایەکن بۆ بەهێزکردن و پێشخستى ئەم هەنگاوانە، وە لێکۆڵینەوە ئەکەن لەسەر چۆنیەتى پەرەپێدانى ئەم کارە لە ئاستێکى پیشەسازیدا.
ثۆماس جارامیللۆ (Thomas Jaramillo) بەڕێوەبەرى سەنتەرى زانستیى SUNCAT ئەڵێت: "یەکێک لە ڕێگاکان بۆ کەمکردنەوەى دوانۆکسیدى کاربۆن لە هەوادا، کە ئێستا بەرزترین پلەى لە ماوەى ٨٠٠,٠٠٠ ساڵى ڕابردوودا تۆمار کردوە، بریتیە لەوەى گازەکە لە دووکەڵێشى کارگەکانەوە بە بەکارهێنانى وزەى نوێکار بگۆڕدرێت بۆ ئەو ماددانەى پێویستمان پێیانە.
سەرنجى سەرەکى توێژەرانى سەنتەرى SUNCAT لەسەر شێوازێکە بۆ گۆڕینى دوانۆکسیدى کاربۆن بۆ ماددە کیمیاییەکان و سووتەمەنى و بەرهەمى تر، لە میثانۆڵەوە بۆ پلاستیک و تاییت و گازى سروشتى. بەرهەمهێنانى ئەم ماددەکیمیایى و کەرەستانە لە ماددە نیشتەنى و بەبەردبوەکان ئێستا ڕێژەى ١٠%ى دەرهاویشتە کاربۆنیەکان پێکئەهێنێت، وە بەشى زۆر زیاتر بەر بەنزین و گازوایل و سووتەمەنى فڕۆکە ئەکەوێت.
ستێفانى نیتۆپى (Stephanie Nitopi) لێکۆڵینەوەکانى SUNCATى وەکو بنچینەیەک لە نامەى دکتۆراکەى لە زانکۆى ستانفۆڕد بەکار هێناوەو ئەڵێت: "بڕى ئەو دەرهاویشتەیەى دوانۆکسیدى کاربۆن کە ئێمە هۆکارەکەین ئێجگار زۆرەو بۆ ماوەى چەندین ساڵى داهاتووش بەردەوام دەبێت، چونکە ڕێژەى ٨٠%ى وزەى بەکارهێنراو لە جیهاندا پشت ئەبەستێت بە سووتەمەنیى پاشماوە بەبەردبوەکان."
ماڵپەڕى Scitech چاوپێکەوتنى لەگەڵ هەریەکە لە نیتۆپى و جاڕامیلۆو کریستۆفەر هان و لێى وانگدا کردوە:
پرسیار: چۆن ئەتوانرێت دوانۆکسیدى کاربۆن بگۆڕدرێت بۆ بەرهەمى تر؟
تۆم: لە بنەڕەتدا ئەمە شێوازێکى ڕۆشنەپێکهاتنى دەستکردە، وە ئەمەش هۆکارى پشتیوانیکردنى سەنتەرى DOE تایبەت بە ڕۆشنەپێکهاتنى دەستکردە بۆ کارەکانى ئێمە. ڕوەکەکان تیشکى خۆر بەکار دێنن بۆ وەرگرتنى کاربۆن لە دوانۆکسیدى کاربۆن لە هەواداو بەکارهێنانى لە پێکهاتەى شانەکاندا. ئێمەش ئەمانەوێت بە هەمان شێوە جۆرێک تەکنۆلۆجیا بەرهەم بهێنین کە وزەى نوێبوەوەى وەکو تیشکى خۆر بەکاربهێنین بۆ گۆڕینى دوانۆکسیدى کاربۆنى دەرهاویشتراو لە کارگەکان بۆ بەرهەمە کاربۆنیەکان.
کریس: یەکێک لە ڕێگاکان پێیئەوترێت کەمکردنەوەى دوانۆکسیدى کاربۆن لەڕێگەى کیمیاى کارەبایى کاتێک گازەکە بەناو ئاودا ئەبرێت و لەسەر ڕووى ئاوەکە لەگەڵ پارچەیەک ماددەى مس کارلێک ئەکات. مسەکە وەکو پەرەپێدەرێکى کیمیایى کارئەکات و وا لە مادەەکە ئەکات گەردیلەى ئۆکسجین لە دوانۆکسیدى کاربۆنەکە جیاببێتەوەو یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن (co) پێکبهێنێت کە ئەمەش ماددەیەکى پیشەسازیى گرنگە. کارلێکەکانى ترى کیمیاى کارەبایى گازى (CO) ئەگۆڕن بۆ کحول و سووتەمەنى و ماددەى ترى بەنرخ.
پرسیار: ئەمە چۆن ئەنجام ئەدرێت؟
لێى (Lei): پێشخستنى تواناى پەرەپێدەرەکان بەندە بە هەڵبژاردنى ماددەو جۆرەکان بە شێوەیەک تەنها ئەو شتەى ئەمانەوێت بەرهەم بهێنێت. بەرهەمهێنانى نزیکەى ٩٠%ى سووتەمەنى و ماددە کیمیاییەکان لە ڕێگەى پەرەپێدەرەکانەوە ئەنجام ئەدرێت و جیاکردنەوەى ماددە نەویستراوەکان بەشە زۆرەکەى تێچووەکە پێکدەهێنن.
لەم دواییانەدا شتێکى سەرنجڕاکێشمان دۆزیەوە. کاتێک ڕووى پەرەپێدەرەکە بکرێتە شێوەیەکى توێژاڵى، ئەوا کاریگەرى و کوالیتى باشتر ئەبێت و دەرهاویشتەى نەویستراوى ترى وەکو گازى هایدرۆجینى کەمترە.
سەرچاوە:
Comments
Post a Comment