نیکۆلا تێسلا و ثۆماس ئەدیسۆن: کامیان داهێنەرى باشتر بوون؟

 



نیکۆلا تێسلا و ثۆماس ئەدیسۆن: کامیان داهێنەرى باشتر بوون؟


 

ڕێکەوتى ١٠ / ٧ / ٢٠٢٠ یادى ١٦٤ەمین ساڵیادى لەدایکبوونى تێسلا بوو.
ئەم زانایە سربى-ئەمریکییە کەسێکى زۆر بلیمەت بوو و داهێنانەکانى بوونە هۆى بەرهەمهێنانى سیستمە بەهێزەکانى پەیوەندیى ئەم سەردەمە.
ثۆماس ئەدیسۆنى بەڕێوەبەرى پێشوو و ڕکابەرەکەى داهێنەرى بەناوبانگى دروستکردنى گڵۆپ بوو، هەروەها داهێنەرى فۆنۆگراف (ئامێرى تۆمارکردنى دەنگ) و وێنەى جووڵاو بوو. لە ساڵانى ١٨٨٠کان ئەم دوو بلیمەتە شەڕێکى گەورەیان لەنێوان خۆیاندا بەرپا کرد لەسەر ئەوەى کامە سیستمى کارەبایى لە جیهاندا پشتى پێئەبەسترێت: وزەى کارەباى گۆڕاو (AC)ى تێسلا، یاخود وزەى کارەباى نەگۆڕ (DC)ى ئەدیسۆن.
لەناو زانستخوازەکاندا کەم گفتوگۆ هەن بەقەد بەراوردکردنى تێسلا و ئەدیسۆن گەرموگوڕ ببن. کەواتە کامیان داهێنەرى سەرکەوتوتر بوون؟
بێرنارد کاڕڵسن (W. Bernard Carlson)ى نووسەرى (تێسلا: داهێنەرى سەردەمى کاربا) لە ساڵى ٢٠١٣دا دەڵێت: "هەردووکیان داهێنەرى جیاوازن، بەڵام ناتوانیت بڵێیت کامیان لەوەى تریان مەزنترە، چونکە کۆمەڵگاى ئەمریکى پێویستى بە ئەدیسۆن و تێسلاکان هەیە."
لە کەسایەتییە جیاواز و دیارەکانیانەوە تاوەکو ناوبانگە زۆرەکەیان ئەمانەى خوارەوە تایبەتمەندییە دیارەکانى ئەم دوو داهێنەرە مەزنە بوون:
* کامیان زیرەکتر بوو؟
تێسلا بیرەوەرییەکى ئێجگار بەهێزى هەبوو، زۆر بە وردى وێنە و شتەکانى بیردەهاتەوە. ئەمە واى کردبوو بتوانێت بە وردى وێناى شتە سێ ڕەهەندییەکان بکات و بە بەکارهێنانى چەند هێڵکارییەکى سەرەتایى نموونەى کارەکانى دابڕێژێت. کاڕڵسن بۆ ماڵپەڕى (live science) دەڵێت: "ئەو لە خەیاڵدانى خۆیدا کارى لەسەر داهێنانەکانى دەکرد."
بە پێچەوانەوە، ئەدیسۆن زیاتر نەخشە پلان و وێنەى بەکار دەهێنا.
کاڕڵسن دەڵێت: "ئەگەر بچووبایت بۆ تاقیگەکەى لە کاتى کارکردنیدا سەیرت بکردبایە، بە فراوانى شوێنەکە کەلوپەلت دەبینى: وایەر و کۆیل و جۆرەها پارچەى داهێنانەکانى."
هەر چۆنێک بێت، بەپێى پارکى مێژووى نیشتیمانیى ثۆماس ئەدیسون، لە کۆتاییدا ئەدیسۆن بوو بە خاوەنى ١٠٩٣ مافى داهێنان. تێسلا بوو بە خاوەنى کەمتر لە ٣٠٠ مافى داهێنان بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵى ٢٠٠٦ لە شەشەمین کۆڕى نێودەوڵەتیى تێسلا بڵاوکرایەوە. بێگومان ئەدیسۆن یارمەتیدەرى زیاتری هەبوو بۆ ئەوەی داهێنانەکان دابهێنێت، هەروەها هەندێک لە داهێنانەکانی کڕیبوونەوە.)
کامیان بیرکردنەوەى بەرەو داهاتوو قووڵتر بوو؟
لیۆنارد دێگڕاف (Leonard DeGraaf)ى نووسەرى (ئەدیسۆن و سەردەمى سەرهەڵدانى داهێنانەکان) لە ساڵى ٢٠١٣ دەڵێت: "هەرچەندە گڵۆپ و ئامێرى تۆمارکردنى دەنگ و وێنەى جووڵاو لە داهێنانە هەرە گرنگەکانى ئەدیسۆنن بەڵام لەو سەردەمەدا خەڵکى تریش کاریان لەسەر ئەم جۆرە شتانە دەکرد. ئەگەر ئەدیسۆنیش ئەم شتانەى دانەهێنابا ئەوا خەڵکى تر ئەم کارەیان دەکرد."
لە هەڵوێستێکى کورتبینانەدا ئەدیسۆن بیرۆکەى ناکرداریى کارەباى وەزە گۆڕاو (AC)ى تێسلاى وەلاوەنا و لەجیاتى ئەوە بیرۆکەکەى خۆى کە سادەتر بەڵام ناکارامەتر بوو، سیستمى کارەباى وزە گۆڕاو (DC)ى بەکار هێنا.
لە بەرامبەردا بیرۆکەکانى تێسلا زیاتر تەکنۆلۆجیایەکى دوورمەودا بوون کە هیچ ژێرخانێکى بازاڕکردنیان لەو کاتەدا نەبوو. وە ئامێرى گۆڕینى تەوژمى کارەبا و ئامێرى هایدرۆئەلیکتریکى لە تاڤگەکانى نیاگارا داهێنانى ئەو بوون کە یەکەم ئامێرى لەو جۆرە بوون بە ڕاستى کارەبا بۆ جیهان دابین بکەن.
هەروەها تێسلا چەند ساڵێک کارى لەسەر ئەوە کرد سیستمێک دروستبکات بۆ ئەوەى بەبێ وایەر دەنگ و وێنە و ڤیدیۆ بگوازێتەوە – ئەمەش وایکرد داهاتووبین بێت، وە ببێتە باوکى ڕاستەقینەى ڕادیۆ و تەلەفۆن و مۆبایل و تەلەفزیۆن.

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/46739-tesla-vs-edison-comparison.html

Comments

Popular posts from this blog

بەهۆى گۆڕانکاریى کەشوهەوا هەندێک لەو دیمەنانەى ئێمە لەگەڵیان ڕاهاتووین خەریکە لەناو دەچن.

دۆزینەوەیەکى نوێى هەڵکەندنى پەیکەرێکى بەبەردبوو مێژووى پەرەسەندنى مرۆڤ ئەگێڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ.