دۆزینەوەیەکى نوێى هەڵکەندنى پەیکەرێکى بەبەردبوو مێژووى پەرەسەندنى مرۆڤ ئەگێڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ.


دۆزینەوەیەکى نوێى هەڵکەندنى پەیکەرێکى بەبەردبوو مێژووى پەرەسەندنى مرۆڤ ئەگێڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ.



پێکهاتەى ڕوداپێثیکەس (ئێسکە پەیکەرێکى بەبەردبووى تازەیە) نزیکە لە مەمکدارەکان و هاوشێوەى مەیمونەکانى ئێستا بەسەر لقى دارەکاندا هاتوچۆى کردوە - جەستەى بە ڕێکى ڕاگرتوەو بە دەستەکانى بەسەر دارەکاندا سەرکەوتوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە مەیمونەکانى ئێستا جیاواز بوە بەوەى کە بەشى خوارەوەى پشتى ئەوەندە نەرم (جووڵاو) بوە کە ماناى ئەوەیە کاتێک هاتۆتە سەر زەوى تواناى ئەوەى هەبوە هاوشێوەى مرۆڤەکانى ئێستا بە ڕێکى بوەستێت.
شوێنێکى نزیک ناوچەیەکى کانەکان لە ئەوروپاى ناوەڕاست کە بەناوبانگە بە ئاوە شین و پیرۆزەییەکەیەوە، شوێنى ئەم دۆزینەوەیە. بۆ ماوەى ١٠ ملیۆن ساڵ ئەم پەیکەرە بەبەردبوە لە ناوچەى ڕودابانیا لە وڵاتى هەنگاریا بوە بۆ ئەوەى چیڕۆکێک بۆ شێوازى پەرەسەندن (توخمەگەشە)ى مرۆڤ زیاد بکات.
ئەوەى لە ناوچەى ڕودابانیا دۆزرایەوە بریتى بوو لە ئێسکى حەوز کە لە هەموو ئێسکە بەبەردبوەکانى تر زانیارى زیاتر ئەبەخشێت، بەڵام بە دەگمەن بۆ ماوەیەکى زۆر ئەمێنێتەوە. تیمێکى نێودەوڵەتى بە سەرپەرشتى کاڕۆڵ وارد (Carol Ward) لە زانکۆى میسۆرى ئەم پارچە ئێسکەى پشکنى و ئەوەى دۆزیەوە کە ڕۆیشتن لەسەر دوو قاچ لەوانەیە بنچینەیەکى دێرینترى هەبێت لەوەى پێشتر پێشبینى کرابوو.




ئێسکى حەوزى ڕوداپێثیکەس لەلایەن دەیڤد بێگەن (David Begun) پڕۆفیسۆرى بوارى مرۆڤناسى لە زانکۆى تۆرینتۆ دۆزرایەوەو دواتر کاڕۆڵ واردى بانگهێشت کرد بۆ ئەوەى لە پشکنینى ئەم پارچە بەبەردبوەدا هاوکارى بکات. لێکۆڵینەوەى بێگەن لەسەر ئێسک و مەڵاشوو و ددان و پەراسوەکان  ئەوەى پیشاندا کە ڕوداپێثیکەس لە مەیمون و مرۆڤەکانى ئەفریقا نزیک بوە، ئەمەش جێگاى سەرسوڕمان بوو لە ئەوروپا بدۆزرێتەوە. بەڵام زانیارى لەسەر وەستان و شێوازى جووڵەکردنى سنووردار بوو، بۆیە دۆزینەوەى ئێسکى حەوز کارێکى گرنگ بوو.
کاڕۆڵ وارد (Carol Ward) پڕۆفیسۆرى بوارى زانستى نەخۆشیەکان و لەشزانى لە خوێندنگەى پزیشکیى MU و نووسەرى ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەڵێت: "پێکهاتەى ڕوداپێثیکەس نزیکە لە مەمکدارەکان و هاوشێوەى مەیمونەکانى ئێستا بەسەر لقى دارەکاندا هاتوچۆى کردوە - جەستەى بە ڕێکى ڕاگرتوەو بە دەستەکانى بەسەر دارەکاندا سەرکەوتوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە مەیمونەکانى ئێستا جیاواز بوە بەوەى کە بەشى خوارەوەى پشتى ئەوەندە نەرم (جووڵاو) بوە کە  ماناى ئەوەیە کاتێک هاتۆتە سەر زەوى تواناى ئەوەى هەبوە هاوشێوەى مرۆڤەکانى ئێستا بە ڕێکى بوەستێت. ئەم دۆزینەوەیە پشتیوانى لەو بیرۆکەیە ئەکات کە لەجیاتى ئەوەى پرسیار بکەین بۆچى پێشینەکانى مرۆڤ لەسەر دواى ئەوەى لەسەر چوار پەل بوون هەڵساونەتە سەر پێ، ئەبێ ئەوە بپرسین بۆچى یەکەمجار لەسەر چوار پەلەکانیان نەڕۆشتوون."
بەهۆى ئەوەى گیانەوەرى جەستەگەورەن، مەیمونەکانى ئێستاى ئەفریقیا ئێسکى حەوزیان درێژو بەشى خوارەوەى پشتیان (نێک) کورتە، ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانە کە بۆچى کاتێک لەسەر زەوین لەسەر چوار پەل دەڕۆن. مرۆڤەکان بەشى خوارەوەى پشتیان زیاتر ئەجوڵێت و درێژەو یارمەتییان ئەدات لەوەى بە ڕێکى بوەستن و بە باشى لەسەر دوو قاچ بڕۆن، ئەمەش نیشانەیەکى جیاکەرەوەیە لە پەرەسەندنى مرۆڤ. کاڕۆڵ وارد ئەڵێت: "ئەگەر مرۆڤ لە جەستەیەکى هاوشێوەى مەیمونەکانى ئەفریقاوە پەرەى سەندبێت پێویست بوە گۆڕانکاریى گەورە لە درێژبوونى پشت و کورتبوونى ئێسکى حەوز ڕووبدات. وە ئەگەر لە پێشینەیەک پەرەى سەندبێت کە زیاتر لە ڕوداپێثیکەس بچێت، ئەوا گۆڕانکاریەکە پڕئامانجتر بوە (ئاسانتر بوە)."



هەروەها ئەڵێت: "ئێمە توانیومانە بگەینە ئەو دەرەنجامەى کە ڕوداپێثیکەس قەدێکى پڕجووڵەترى هەبوە لە مەیمونەکانى ئێستاى ئەفریقیا چونکە زۆر بچووکتر بوە - تەنها بە قەبارەى هى سەگێکى مامناوەند - ئەمەش زۆر گرنگە چونکە دۆزینەوەکانى ئێمە پشتیوانى ئەو بیرۆکەیە ئەکەن کە لەلایەن چەند دۆزینەوەیەکى تریشەوە پێشنیار کرداوەو ئەوە ئەسەلمێنێت کە پێشینەکانى مرۆڤ لەوانەیە بە هەمان شێوەى مەیمونەکانى سەردەمى ئێستاى ئەفریقیا بە پڕۆسەى توخمەگەشەدا نەڕۆشتبن."





Comments

Popular posts from this blog

بەهۆى گۆڕانکاریى کەشوهەوا هەندێک لەو دیمەنانەى ئێمە لەگەڵیان ڕاهاتووین خەریکە لەناو دەچن.

نیکۆلا تێسلا و ثۆماس ئەدیسۆن: کامیان داهێنەرى باشتر بوون؟