بەهۆى گۆڕانکاریى کەشوهەوا هەندێک لەو دیمەنانەى ئێمە لەگەڵیان ڕاهاتووین خەریکە لەناو دەچن.


بەهۆى گۆڕانکاریى کەشوهەوا هەندێک لەو دیمەنانەى ئێمە لەگەڵیان ڕاهاتووین خەریکە لەناو دەچن.

Lõimastu Beach in Estonia

ئەگنس ئەندرسن (Agnes Anderson) خوێندکارى دکتۆرا لە بەشى زانستى سروشتى و تەندروستى لە زانکۆى تالین لەم دواییانەدا نامەى دکتۆراکەى تاوتوێ کرد کە تێیدا ئەوە ڕوونئەکاتەوە کە چۆن گۆڕانى کەشوهەواو کاریگەریەکانى مرۆڤ بوونەتە هۆى گۆڕانکارى لە دیمەنى کەنار دەریاکان. بەپێى دەرەنجامى لێکۆڵینەوەکە ئەم شوێنانە بەهۆى ئەم کاریگەریانەوە بەردەوام خاسیەت و جۆراوجۆریى خۆیان لەدەست ئەدەن.
یەکێک لە ناوچە کەناریە سەرنجڕاکێش و ناسک و گۆڕاوەکان کە بە کەنارى بەرزو خۆڵاوى جیائەکرێتەوە زیاتر لە ٢٠٠کم چوارگۆشەیەو ئەکەوێتە وڵاتى ئیستۆنیا. دروستبوونى ئەم دیمەنانە لەڕێگەى کەشوهەواو ماددە نیشتوەکان و گژوگیاوەیە کە کاریگەریى لەسەر جووڵەى لم و پێکهاتەى خۆڵینى ناوچە بەرزەکانەوە هەیە. 
خاوەنی نامەی دکتۆراکە لە لێکۆڵێنەوەکەیدا جەختی لەسەر سێ ناوچەی ڕۆژئاوای ئیستۆنیا کردۆتەوە: نیمچەدوورگەی تاکونا (Tahkuna)، کەنداوی کەیبوو(Keibu)، وە دوورگەی ڕوهنو (Ruhnu Island).
بەپێى وتەکانى ئەگنس ئەندرسنى خاوەنى نامەى دکتۆراکە، ئەو کەنار دەریایانەى لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە نیشانەى هاوشێوەیان تێدا دەرکەوتوە، جۆراوجۆریى تێیاندا کەمبۆتەوەو ئەمەش لە بچووکبوونەوەى ناوچە کەناریەکان و داخورانى خۆڵ و تەپۆلکەکانیانەوە بە ڕوونى دیارە. نووسەر ئەڵێت: "ناوچەکان دارستانیان کەمئەبێتەوەو دیمەنى جیاکراوەو سەرنجڕاکێشیان تێدا نامێنێت.
لێکۆڵینەوەکە گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامەى کە هۆکارەکانى ئەم حاڵەتە پەیوەندییان هەیە بە چالاکى شەپۆلەکان و ئاستى ئاوى دەریاو باوبۆران. ئەمانە ئەتوانن گۆڕانکاریى لەناکاو لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا بەسەر دیمەنەکاندا بهێنن و گەشەى ناوچەکە کەم بکەنەوە

سەرچاوە:

Comments

Popular posts from this blog

دۆزینەوەیەکى نوێى هەڵکەندنى پەیکەرێکى بەبەردبوو مێژووى پەرەسەندنى مرۆڤ ئەگێڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ.

نیکۆلا تێسلا و ثۆماس ئەدیسۆن: کامیان داهێنەرى باشتر بوون؟