دۆزینەوەى پەرستگایەکى سەردەمى فەرمانڕەوایى بەتلیمۆسى چوارەمى میصریە کۆنەکان لە کەنارەکانى ڕووبارى نیل

دۆزینەوەى پەرستگایەکى سەردەمى فەرمانڕەوایى بەتلیمۆسى چوارەمى میصریە کۆنەکان لە کەنارەکانى ڕووبارى نیل


ئەو کرێکارانەى کاریان لە ئاوەڕۆى شارى تاما ئەکرد لە وڵاتى میصر شتێکى زۆر تایبەتیان دۆزیەوە: پەرستگایەکى هەڵکۆڵراو کە مێژوەکەى ئەگەڕێتەوە بۆ ٢٢٠٠ ساڵ و هى سەردەمى فەرمانڕەوایى بەتلیمۆسى چوارەمە.
بەپێى وەزارەتى شوێنەوارەکان، کارى بنیادنان وەستێنراوە و پسپۆڕى شوێنەوارناسى بانگهێشت کراون بۆ لێکۆڵینەوە لەم دۆزینەوەیە. تا ئێستا هەریەکە لە دیوارى ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا و باکور-باشوور و سووچى باشوورى پەرستگاکە لە لایەن تیمەکەوە هەڵکۆڵراون. پەیکەرى خواوەند (هاپى)  لەسەر دیوارەکان نەخشێنراوە کە خوداى بەپیتى و لافاوى ساڵانەى ڕوبارى نیلە و توانا ئەبەخشێتە کشتوکاڵ و گەشەسەندنى لە ناوچەکەدا.
ئەم نەخشە هەڵکۆڵراوانە ئەوە نیشان ئەدەن کە هاپى خواردن و دیارى پێشکەش ئەکات لە کاتێکدا بە کۆمەڵێک باڵندەو ئاژەڵ دەورە دراوە. چەند پارچە نوسراوێک ئاماژە بە بەتلیمۆسى چوارەم ئەدەن کە چوارەمین فیرعەونى میصڕیە کۆنەکان بوە. بەتلیمۆسییەکان یۆنانییە مەقدۆنییەکان بوون کە لە ساڵى ٣٠٥ پ.ز تاوەکو ساڵى ٣٠ پ.ز فەرمانڕەوایى ئەو ناوچەیەیان کردوە.






بەتلیمۆسى چوارەم لە ساڵى ٢٢١ پ.ز تاوەکو ساڵى ٢٠٤ پ.ز فەرمانڕەوا بووە، کوڕى بەتلیمۆسى سێیەم بووە.


سەرچاوە:

Comments

Popular posts from this blog

بەهۆى گۆڕانکاریى کەشوهەوا هەندێک لەو دیمەنانەى ئێمە لەگەڵیان ڕاهاتووین خەریکە لەناو دەچن.

دۆزینەوەیەکى نوێى هەڵکەندنى پەیکەرێکى بەبەردبوو مێژووى پەرەسەندنى مرۆڤ ئەگێڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ.

گۆڕینی دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ سووتەمەنی و پلاستیک و بەرهەمی تری بەنرخ.