Posts

Showing posts from October, 2019

دۆزینەوەى پەرستگایەکى سەردەمى فەرمانڕەوایى بەتلیمۆسى چوارەمى میصریە کۆنەکان لە کەنارەکانى ڕووبارى نیل

Image
دۆزینەوەى پەرستگایەکى سەردەمى فەرمانڕەوایى بەتلیمۆسى چوارەمى میصریە کۆنەکان لە کەنارەکانى ڕووبارى نیل ئەو کرێکارانەى کاریان لە ئاوەڕۆى شارى تاما ئەکرد لە وڵاتى میصر شتێکى زۆر تایبەتیان دۆزیەوە: پەرستگایەکى هەڵکۆڵراو کە مێژوەکەى ئەگەڕێتەوە بۆ ٢٢٠٠ ساڵ و هى سەردەمى فەرمانڕەوایى بەتلیمۆسى چوارەمە. بەپێى وەزارەتى شوێنەوارەکان، کارى بنیادنان وەستێنراوە و پسپۆڕى شوێنەوارناسى بانگهێشت کراون بۆ لێکۆڵینەوە لەم دۆزینەوەیە. تا ئێستا هەریەکە لە دیوارى ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا و باکور-باشوور و سووچى باشوورى پەرستگاکە لە لایەن تیمەکەوە هەڵکۆڵراون. پەیکەرى خواوەند (هاپى)  لەسەر دیوارەکان نەخشێنراوە کە خوداى بەپیتى و لافاوى ساڵانەى ڕوبارى نیلە و توانا ئەبەخشێتە کشتوکاڵ و گەشەسەندنى لە ناوچەکەدا. ئەم نەخشە هەڵکۆڵراوانە ئەوە نیشان ئەدەن کە هاپى خواردن و دیارى پێشکەش ئەکات لە کاتێکدا بە کۆمەڵێک باڵندەو ئاژەڵ دەورە دراوە. چەند پارچە نوسراوێک ئاماژە بە بەتلیمۆسى چوارەم ئەدەن کە چوارەمین فیرعەونى میصڕیە کۆنەکان بوە. بەتلیمۆسییەکان یۆنانییە مەقدۆنییەکان بوون کە لە ساڵى ٣٠٥ پ.ز تاوەکو ساڵى ٣٠ پ.ز فەرما